نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی: یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بە باشی گێڕاوە

سه‌رۆك بارزانی: یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بە باشی گێڕاوە

لە په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

 به ‌بۆنه‌ی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە.

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە، كە جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆی لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە.

لە سەردەمی ئێستاشدا پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانیخوازی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی، كار بۆ بەهێزكردنی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و دیموكراسی لەنێو ریزەكانیاندا بكەن.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

11ـی كانوونی یەكەمی 

بەپەلە

مەسرور بارزانی: پێویستە كار بكەین لەپێناو ئەوەی نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پێویستە هەمووان كار بكەن لەپێناو ئەوەی نەوەكانی داهاتوو جارێكی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *