نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 527)

کوردستان

رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-9-2020) فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادەبکەن. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ پرۆسەی رێكخستنەوەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2020 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری پارك و باخچەكان بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی رێخستنەوە و خاوێنكردنەوەی پاركی سامی عەبدولڕەحان، سەردانی پاركەكەی كرد. ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2020 وەزیری …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسی پارتی: هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی هاوكاری عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌كات بۆ ده‌ركردنی ماڵه‌ كورده‌كان

پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵانه‌ ئه‌م رووداوه‌نه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها دوای دانانی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، هاوكارییه‌كی زۆر به‌ هێزه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس هاتبوونه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌وڵێر راگه‌یاند له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیستێك بۆیان ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ سه‌د و شه‌ش پاڵاوگه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن، به‌ڵام …

زیاتر بخوێنەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 540 ملیۆن دینار بۆ ناوەندەكانی خوێندن تەرخان كرا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 540 ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخان كرا. بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (540) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرکردەیەکی یەکێتی پەیامەکەی مەسروور بارزانی گرنگە بۆ ڕێگەگرتن لە تەعریب

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا نیگەرانیی لە بەرامبەر گۆرینی دیموگرافیای ناوچە كوردستانییەكان و ئەو شاڵاوەی تەعریب و داگیركارییەی كە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێ دەربڕی، ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت بە گرنگ وەسف دەكات. ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی، ڕاگەیاند: “پرۆسەی بەعەرەبكردن، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پەیوەندی کوردستان و به‌ریتانیا وەک هەمیشە گرنگە

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 9 ى 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی به‌ریتانیا کرد. پەیوەندی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا وەک هەمیشە گرنگە.لە بەشیکی دیکەی تویتەکەی سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی قسەی ئارێز عەبوڵا هیچ نرخێکی نییە

سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و بە كەسێكی بێ قورسایی و دەنگ لە نێو حزبەكەی خۆی وەسف دەكات. ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە پاش شكستهێنانی لە هەموو باڵ و گرووپەكانی نێو یەكێتی، ئێستا بەبێ ئەوەی حیسابێكیش بۆ قسەكانی بكرێت، هەوڵی ڕازیكردنی دڵی تاقمی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە:وەزیری دارایی کۆرۆنایی تێپەڕاند مووچە دابەشدەکرێت

پاش تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا تەندروستیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی باشە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام دەکاتەوە. وەزارەتی دارایی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش گەشتی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دەرکەوت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری …

زیاتر بخوێنەوە

رێبوار تاڵه‌بانی: ئێستا له‌ كه‌ركووك كه‌مینه‌ حوكمی زۆرینه‌ ده‌كات

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، په‌یامی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لە ناوچه‌كه‌ كوردستانییه‌كان، به‌ گرنگ وه‌سفكرد. رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستێكی زۆر كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیه‌كی باشی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌كات، و چه‌كدارانی حه‌شدی …

زیاتر بخوێنەوە