نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:لاهوور جەنگی لەگەڵ جاش کۆبوەتەوە

بەپەلە:لاهوور جەنگی لەگەڵ جاش کۆبوەتەوە

لە ئەنجامی پەراوێزكەوتنی لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لایەك و لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراقیشدا، لاهوور جەنگی پەنا بۆ ماڵی كۆنەجاش و كەسانێكی وەك خۆی دژە كوردستان دەبات.

لە ماوەی ڕابردوودا بە ئاشكرا هەست بە شكستهێنانی پیلانەكانی لاهوور جەنگی لە دەستگرتن بەسەر بڕیاری یەكێتی كرا و بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەكی زۆر ناوی لەنێو ناواندا نەما، لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراقیشدا بە ڕوونی دەبیندرێت كە یەكێتییە ڕاستەقینەكان لە لایەن سیاسەتمەداران و ئۆرگانە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بەهەند وەردەگیرێن و كەسانی وەك لاهوور جەنگی پێگەیەكی ئەوتۆیان نییە.

لە ئەنجامی ئەم شكستهێنانە، لاهوور جەنگی بڕیاری داوە لە ڕێگەی پەنابردن بۆ ماڵی كۆنەجاش و ئەو كەسانەی وەك خۆی كە ئێستاش خەون بە دروستكردنەوەی مەفرەزە و گرووپگەلی وەك مەفرەزەی جاشەكانی سەردەمی بەعس دەبینن، قەرەبووی پەراوێزكەوتنەكەی بكاتەوە و بەم هۆیەشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ سەردانی ماڵی كۆنەجاشێكی لە هەولێر كردووە.

لەبارەی پەراوێزخستنی لاهوور جەنگییەوە، د. به‌نگین شه‌وكه‌ت عابید، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق،راگەیاند كە لاهوور جەنگی لە دوای كۆنگرەی یەكێتیی هەوڵیدەدا بە هەر شێوەیەك بێت بگاتە پۆستی هاوسەرۆكی یەكێتی، بۆ ئەوەی بوو كە پێگەیەكی بەهێزی لە ڕێگەی ئەم پۆستەوە بۆ دروست ببێت، بەڵام بە ئەنجام نەگەیشت و ”تەنانەت لەنێو یەكێتیشدا چیتر ڕێگە نادرێت لاهوور جەنگی یەكێتی بەرەو ئاراستەیەكی خراپ ببات و حزبەكە بكاتە قەڵغانێك بۆ شەڕەكانی خۆی، بەڵكوو سنوورێكی بۆ دانراوە“.

روونیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی وایكردبوو یەكێتی نەدەناسرایەوە ئاخۆ ئەو حزبەیە كە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە دەسەڵاتە یان ئۆپۆزسیۆنە، ”سیاسه‌تیش بەم جۆرە ناكرێت“.

بەنگین شەوكەت پێیوایە كە لاهوور جەنگی و تاقمەكەی تەنیا زیانیان بۆ هەرێمی كوردستان هەیە و خەڵكیش بە ڕوونی هەستی بەمە كردووە، بۆیە سەركردە باڵا ڕاستەقینەكانی یەكێتی ڕێگە نادەن ڕێبازی جەلال تاڵەبانی بەهۆی كەسێكی وەك لاهوور جەنگییەوە لەكەدار بكرێت. گوتیشی: ”ئەوەتا دەبینین لە قاڵب دراوە و لە پەراوێزێك كەوتووە كەس حیسابی بۆ ناكات“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: حکوومەت هەمیشە یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *