نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 526)

کوردستان

به‌په‌له‌: هه‌واڵێكی دره‌و میدیا به‌ درۆ ده‌خرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بڕینی مووچه‌

سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵێکی ماڵپەڕی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدرۆ خستەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار ،راگەیاند: ”سایتی دره‌و میدیا کە هی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگرییە و رابردووی بنووسەکانی سایتەکەش بۆ خەڵکی زۆر ئاشکرایە، کەچی رۆژ نییە ئەم سایتە درۆ و چەواشەکاری نەکات و راپۆرتی هاوشێوەی راپۆرتە هەواڵگرییەکانیان بڵاونەکاتەوە. لە …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی پێوه‌ندیمان هه‌یه‌ و له‌م زوانه‌ كۆده‌بینه‌وه‌

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ كاركردنی داهاتویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌شڵێت: “كێشه‌كانمان هێنده‌ گه‌وره‌ نین چاره‌سه‌ر نه‌كرێن”. عه‌لی حسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێمه‌ و یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له‌ حكومه‌ت و چ ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی قه‌رزارن

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە هەر هاوبەشێک تا رێکەوتی(15/6/2020) قەرزی کارەبای بدا لە 15%ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(چركه‌) نێردراوە هاتووە”ئاماژه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵى) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ى كه‌ تا رۆژى (15/6/2020) …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی ناوخۆین و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ده‌ست پێشخه‌رێك

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، پارتی لەگەڵ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە و دەشڵێ، پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسە ستراتیژی و نیشتمانییەکان دەگەنە ڕێککەوتن و پارتی ئامادەیە بۆ تەباییی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرەژەوەندیی گشتی.بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی لە ھەولێر ڕاگەیاند: “پارتی لە ھەموو حزبێک زیاتر درک بەوە دەکات کە …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: حكومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا خه‌رجی كه‌ره‌نتینه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌بێت كورونتینه‌ده‌كرێن

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیاند پرۆسەی كەرەنتینكردن لەسەر خەرجی ئەو كەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە دەستیپێكردوە‌ گوتی ئەوانەی لە شارەكانی عێراقە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان 48 كاژێر ‌و ئەوانەش لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێنەوە 14رۆژ كەرەنتین دەكرێن”.د.محەممەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، راگەیاند پرۆسەی كەرەنتینكردن لەسەر خەرجی كەسە گەڕاوەكانی دەرەوە …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێ كردنی یاسایی چاكسازی كۆتایی هات

د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سكرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ڕاگەیاند: “لێژنەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە بەپێی یاسای چاكسازی دروست كراون كاری خۆیان دەكەن، فەرمانبەر بە فەرمانبەر پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێت، بۆیە ئەو بابەتە كاتی دەوێت و بە وردی كاری لەسەر دەكرێت و ڕێنوێنیی تایبەتیش لەلایەن وەزارەتی داراییه‌وه‌ بۆ هەر بوارێك دەردەكرێت”. …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی:هۆشداری داوه‌ له‌باره‌ی دۆخی سلێمانییه‌وه‌

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پێش راگەیاندنی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری تووندی دابوو، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی كە یەكێتیە، بە روانگەی حزبی و بابەتێكی حزبی سەیر كرا بۆیە دۆخەكە بەم رۆژە گەیشتووە”.پێشتر د.دلشاد عەبدرحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی هۆكاری بڵاو …

زیاتر بخوێنەوە

دكتۆر فایه‌ق گوڵپی: بۆ هاوڵاتییان تاكپارێزی پێڕه‌وبكه‌ن كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌

ێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستان به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، پزیشكێكی پسپۆڕ داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات هۆشیاربن و خۆپارێزی پێڕه‌و بكه‌ن، ده‌شڵێ نابێت حزبه‌كان دژی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی كۆرۆنا بن. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ ژماره‌ی تووشبووانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه‌، له‌ مانگی ئادار و نیسان …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری ورد له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمان به‌ران له‌ یاسایی چاكسازی

ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایى پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی دەرماڵەی فەرمانبەران لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.لیزا كاكه‌یى، ئه‌ندامى لێژنەی دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: “چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌سانێك كە یاسای چاكسازی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌مان كه‌ گوایه‌ ده‌رماڵه‌ یاساییه‌كان دەبڕدرێن و …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: فازڵ میرانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:بەشی توركیی ئاژانسی “فوڕات نیوز”ی سەر بە پەكەكە، هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە گوایە بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆبوونەوەیەكی كردووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك بە مەبەستی ئامادەكردنی …

زیاتر بخوێنەوە