نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كەمال رەئووف خاوه‌نی شار پرێس ئاشكرا بوو

گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كەمال رەئووف خاوه‌نی شار پرێس ئاشكرا بوو

لە كاتێكدا كەمال رەئووف چەند ڕۆژێكە لە ڕێگەی ماڵپەڕی (شار پرێس) كە بەهۆی ئەوەی خزمەت بە بەرپرسان دەكات، لەنێو ڕۆژنامەنووساندا بە (شایەر پرێس) ناسراوە، بە شێوەیەكی بەردەوام هەواڵ و ڕاپۆرت لە خزمەتی نەیارانی هەرێمی كوردستان و هەندێك بەرپرسی گەندەڵ و نانیشتمانی بڵاو دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان،كەمال ڕەئووف هەر لە سەردەمی ئاڵای شۆڕش و حزبی كۆمۆنیستەوە تاوەكوو كاركردنی لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی و چاپخانەی رەنج و ئاوێنە و بە ئێستاشەوە، هەر ڕۆژەی خۆی بە بەرپرسێكی سلێمانی دەفرۆشێت.
لەمبارەیەوە هاوكار یاسین، مامۆستای بەشی راگەیاندن لە زانكۆیەكی هەولێر،راگەیاند، كەمال رەئووف كە سایتێكی بە دەستەوەیە، هەر ڕۆژەی ئەو ماڵپەڕە دەخاتە خزمەتی بەرپرسێكەوە و كار لەسەر دژایەتیكردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەكات، باسی گەندەڵی دەكات، لە كاتێكدا جگە لە خۆی، ”خێزانەكەشی ئەوكاتەی كرایە ڕاوێژكاری سەركۆماری عێراق، لە لایەن ڕێكخراوەكانی ژنانەوە دۆسیەی گەندەڵی باسكرا“.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كەمال ڕەئووف و چەند كەسێكی دیكە، لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەوە هەم پارە لە خەڵكی وەردەگرن، هەم خزمەتی ئەجێندای دەستە و گرووپی نانیشتمانیش دەكەن. گوتیشی: ”کەمال رەئووف بەرپرس لە سلێمانی نەماوە خۆی پێ نەفرۆشێت، به‌داخه‌وه‌ كه‌سانی وەك ئەو له‌ كوردستان بەناوی كاری ڕۆژنامەوانییەوە هەوڵی چەواشەكردنی خەڵكی دەدەن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *