قایمقامی شه‌نگال باس له‌وه‌ده‌كات سه‌رباری به‌كارهێنانی مندالاَن بۆ شه‌ڕ و چه‌كداری، ئێسته په‌كه‌كه بۆ په‌كخستنی رێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی شنگال، ژنان و مندالاَنی رێخكخستنه‌كانی به‌كارده‌هینێ بۆدژایه‌تیكردنی سوپا.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال ،راگه‌یاند، په‌كه‌كه سه‌ربای ئه‌وه‌ی كه مندالاَنی بۆ شه‌ڕ و چه‌كداری به‌كار ده‌هێنێ، رێكخستنه‌كانیشی هانداوه له سنووره‌كه‌دا كێشه بنێنه‌وه، هه‌روه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی له شه‌نگال كێشه بۆ ڕێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی شنگال دروست ده‌كات.
دووپاتیشی كرده‌وه كه په‌كه‌كه له‌م رۆژانه له‌رێی رێكخستنه‌كانی خۆیه‌وه به‌ره‌نگاری سوپای عێراق بووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی وا پیشان بده‌ن كه خه‌ڵكی شه‌نگال مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه به گرنگ ده‌زانن.
قایمقامی شه‌نگال ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ به‌رگرتن له‌به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره سیاسه‌تانه‌ی په‌كه‌كه داوا له هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق كراوه رێككه‌وتنی شنگال بخاته واری جێبه‌جێ كرد.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی شنگال كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا واژوو كراوه پێویسته په‌كه‌كه له‌و سنووره نه‌مێنێت ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه په‌كه‌كه شه‌ڕ به‌خه‌ڵكی شنگال بفرۆشێ.