ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
مالیكی لە پەیامەكەیدا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر كردووە، هاوخه‌می خۆی دەربڕیوە
لە پەیامەكەی مالیكی‌دا هاتووە “برای به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوخه‌می خۆمان رادەگەیەنین بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر. هاوخه‌می خۆم بۆ به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌رده‌بڕم له‌م كاره‌ساته، داواكارین له خوای باڵاده‌ست به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و جێگای به‌هه‌شت بێت، سه‌بووریش به ئێوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببه‌خشێت”.