نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە هۆی ئەنجامدانی ڕەفتارێکی خراپ بەرامبەر بە هاووڵاتییەک ئاسایشی هەولێر کارمەندێکی سزا دەدات

بە هۆی ئەنجامدانی ڕەفتارێکی خراپ بەرامبەر بە هاووڵاتییەک ئاسایشی هەولێر کارمەندێکی سزا دەدات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە یەکێک لە بازگەکان کارمەندێکی ئاسایش”ڕەفتارێکی خراپ”ی بەرامبەر بە هاووڵاتییەک ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر و سزا دەدرێ.


راگەیەندراوەکە وێنەیەکی بۆ چرکە نێردراوە و لە بەشێکیدا هاتووە “لە ڕێکەوتی ٦-١٠-٢٠٢٠ کارمەندێکی ئاسایش لە بازگەی شێراوەی ڕێگای هەولێر – کەرکووک بە پێچەوانەی رێنماییەکانی ئێمە ، ڕەفتارێکی خراپی نواندووە کە پاڵی بە هاوولاتیەک ناوە و بەریداوەتەوە”.

بەریوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە دەستبەجێ لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە کراوە و ڕێککاری ياسايی بەرامبەر کارمەندەکە گيراوەتە بەر و “سزای خۆی وەردەگرێت”.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *