نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهوور جەنگی هەوڵی تێکدانی پێوەندی پارتی و یەکێتی دەدات

لاهوور جەنگی هەوڵی تێکدانی پێوەندی پارتی و یەکێتی دەدات

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و رای گەیاند كە كاركردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان وەك یەك تیم، بواری لەبەردەم موزایەدەكان نەهێشتۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠، لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەر لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێكی بیانی، پەراوێزكەوتنی لە ناوەندی بڕیاری یەكێتی و لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبیر كردووە و باسی لەوە كردووە كە گوایە ئەوان لەسەر چەند پرسێك لەگەڵ پارتی رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتیان ئەنجام داوە و هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتنیشی كردووە، هەرچەندە هیچ كاتێك جگە لە خیانەتكردنی ١٦ی ئۆكتۆبەر، هەڵوێست لە لاهوور جەنگی نەبیندراوە.

لە بەرامبەردا بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، هەرچەندە گرووپێكی نێو یەكێتی لەو كاتەوەی حكوومەت پێكهێندراوە، شان نادەنە بەر بەرپرسیارێتی و هەر خەریكی موزایەدە و چەواشەكارین، بەڵام پارتی پابەندە بە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی و قسەی یەكێتیش تەنیا لە یەكێتییە راستەقینەكان وەردەگرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە لە بابەتی چاكسازیدا هەرچەندە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددیانە كار لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات، بەڵام ئەو گرووپەی یەكێتی نەك هەر نایانەوێت جێبەجێ بكرێت، بەڵكوو دەبینین كە لە سنووری ناوچەكانی زۆنی سەوزدا قاچاخچێتیی دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و فڕۆكەخانەكان بە ڕوونی دیارە.

ئەو سەركردەیەی پارتی باسیشی لەوە كرد كە لامەركەزیی ئیداری بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ”ئەوانەی لەسەر شاشەكان هەر ڕۆژەی بە ئامانجێك بانگەشەی لامەركەزی دەكەن، هیچ جددیەتێك و پڕۆژەیەكیان بۆ ئەو لامەركەزییە نییە و بگرە ئەوەیشی كە ئەوان باسی دەكەن، بگرە بانگەشەی هەندێك كەس بۆ لامەركەزی لە پێناو درێژەدانە بە قاچاخچێتی“.

بڵند ئیسماعیل پێیوایە كە باشتروایە بابەتی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامەی یەكێتی و پارتی بۆ تیمی یەكێتی لە حكوومەت جێبهێڵدرێت.

دووپاتیشی كردەوە كە قسەكانی لاهوور جەنگی لە جێگەی خۆیدا نییە و لە دوا كۆبوونەوەی پەرلەمانیشدا كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیری دارایی بەشدار بوون، ”ئەوەمان بینی كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یەكتیمییەكی تەواو كار دەكات، ئەوەش هیچ شوێن و پانتاییەكی بۆ ئەو جۆرە موزایەدانە ناهێڵێتەوە“.

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *