نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: مه‌رامه‌كانی تاقمه‌ ئاژاوه‌چییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرابوون

به‌په‌له‌: مه‌رامه‌كانی تاقمه‌ ئاژاوه‌چییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرابوون

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحید، قوتی خەڵك تێكەڵاو بە موزایەدەی سیاسی دەكەن، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێ، موزایەدەی سیاسی دۆخی هاووڵاتییان باش ناكات و ئەو ترووسكاییەیش دەكوژێنێتەوە كە دەكەوێتە دڵیانەوە.

نەزاكەت سەعید، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی لە سلێمانی،راگەیاند، لە واقیعێكی قەیراناویداین كە هەر هەواڵێكی خۆش ئەگەر بچووكیش بێت، جێگەی دەستخۆشییە، روونی كردەوە، راستە مووچە دواكەوتووە و مووچەخۆران مافی خۆیانە گلەیی بكەن، بەڵام ناكرێ مووزایەدە بەم مافەوە بكرێت و بۆ مەبەستی سیاسی بەكار بێت.

وەك نەزاكەت ئاماژەی دا، مووزایەدەكردن بە قووتی خەڵكییەوە لەلایەن هەر هێزێكەوە بێت، كارێكی خراپە و باش نییە، بگرە دۆخی هاووڵاتی و مووچەخۆرانیش خراپتر دەكات.

دكتۆر خالید حەیدەر، راگەیاند، خۆپێشاندان مافێكی سروشتی هەموو خەڵكێكە بۆ داواكردنی مافی ڕەوای خۆی بە شێوەیەكی مەدەنی، بەڵام خۆپێشاندان دیوێكی تریشی هەیە كە زیانی بۆ ئابووری خەڵك و پەكخستنی بازاڕ هەیە.

زیاتر گوتی، ئەگەر خۆپێشاندان لەناو بازاڕدا بكرێ، دوكانەكانی ئەو ناچەیە دادەخرێن بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەكەوێت، ئەمەیش لە رووی ئابوورییەوە زیانی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *