نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / توێژەرێکی ئیسلامی سیاسی:شەڕی سەرکردەکانی کۆمەڵ پێوەندی بە کۆنەقینەوە هەیە نەک پاشگر

توێژەرێکی ئیسلامی سیاسی:شەڕی سەرکردەکانی کۆمەڵ پێوەندی بە کۆنەقینەوە هەیە نەک پاشگر

توێژەرێکی ئیسلامی سیاسی:شەڕی سەرکردەکانی کۆمەڵ پێوەندی بە کۆنەقینەوە هەیە نەک پاشگر

كۆمەڵی ئیسلامی جاران و كۆمەڵی دادگەری ئێستە، تەنیا دوو گۆڕانكاری كرد، پاشگری ئیسلامی بە حزبەكەوە لابرد و هەورامییەكان نەگەیشتنە پۆستی سەركردایەتی.

بارزان عەلی نووسەر و توێژەر لە بواری حزبە ئیسلامییەكان،  ڕاگەیاند، بەربەستەكانی ناو كۆمەڵ هێندە پێوەندی بە ڕق و قینی سەردەمی چەكداری ئەو حزبەوە هەیە، هێندە پێوەندی بە پاشگری ئیسلامی و دادگەری نییە.

ئەو نووسەرە دەڵێت، كۆمەڵی ئیسلامی جاران و كۆمەڵی دادگەری ئێستە، تەنیا دوو گۆڕانكاری كرد، پاشگری ئیسلامی بە حزبەكەوە لابرد و هەورامییەكان نەگەیشتنە پۆستی سەركردایەتی، لەكاتێكدا پایەیەكی دامەزرێنەری ئەو حزبە، مامۆستای كۆچكردوو شێخ سدیق سەرگەتی بوو.

“لەكاتێكدا ئەم حزبە لە ناوجەرگەی هەورامان دامەزرا، لە هەمان كاتدا قورسایی حزبەكەی لە ئەستۆی هەورامانە، زۆرترین باجیش خەڵكی هەورامان بە تایبەت ئەندامە هەورامییەكانی ئەو حزبە لەو پێناوەدا دایان”، بارزان وا دەڵێت.

لە ماوەی ڕابردوودا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، چەندان وتاری لەسەر پاشگری ئیسلامی و دادگەری بە كۆمەڵێك نموونەی ڕابردوو بڵاو كردەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو بەریەككەوتنانە بهێنێت كە لەناو بەرپرسانی كۆمەڵ دروست بووە لەسەر پاشگری ئیسلامی و دادگەری، بەڵام لەو كارەی سەركەوتوو نەبووە.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جووڵانەوەیەكی ئیسلامییە لەلایەن عەلی باپیر لە مایسی 2001 دامەزرێنراوە، لەوكاتەیشەوە هەر خۆی ئەمیریەتی. دوای ئەوەی لە بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان جیا بووەوە. ئێستە حزبێكی ئۆپۆزسیۆنە لە كوردستان، ئێستە ناوی حزبەكە گۆڕاوە بۆ كۆمەڵی دادگەری ئەوەیش لە كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە بڕیاری لەسەر درا.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *