له چه‌ند شوێنێكی دیاری شاری سلێمانی، په‌كه‌كه پۆسته‌ری ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ڵواسیوه، هه‌روه‌ك له ناو بازاڕ و به‌شێك له شوێنه گشتییه‌كانیش وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی حزبه‌كه‌یان هه‌ڵواسیوه.
زیاد كاكه ڕه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان و شاری سلێمانی درووست كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه فڕۆكه‌ی توركی له چیای گۆیژه كه ناوچه‌یه‌كی گشتی و گه‌شتیارییه بۆردمان ده‌كات و خه‌ڵك ده‌كوژێت، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له كونه‌ماسی خه‌ڵك قاچی له‌ده‌ست ده‌دات و بریندار ده‌بێت.
به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتییه، په‌كه‌كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 400 گوند ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ڕه‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن و چیان بوێت ده‌كه‌ین.
پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به ته‌واوی له سنووری سلێمانی و شارباژێر چالاكی ده‌كه‌ن و له‌ڕێی ڕێكخراوی نهێنی و چالاكی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان ده‌ده‌ن.