نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیران پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیران پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/7، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 کرد، دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجام دا، ئاماژەشی بەوە دا، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، مافێکی دەستووری و ڕەوای هەرێمی کوردستانە، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواشی لە حکوومەتی فیدراڵی کرد کە پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

مه‌سرور بارزانى هەروەها ئاماژەی بەوه‌ دا، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و کارکردن بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی شایستە و گەشەپێدانی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

پاشان لە بڕگەیەکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمى كوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، كورتە‌یە‌كی لە‌بارە‌ی گفتوگۆكانیان لە ‌بە‌غدا خستە ‌ڕوو، وێڕای ستایشكردنی ئە‌ندامانی شاندە‌كە‌، ئاماژە‌ی بە‌وە ‌دا كە‌ پێویستە‌ ھە‌ردوو حكوومە‌تی فیدراڵ و ھە‌رێمى كوردستان، پابە‌ند بن بە‌و رێنمایاییانە‌ی كە‌ دواتر دە‌ردە‌چن بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌ی 2021، گوتیشی: “لە‌ گفتوگۆكانمان لە‌گە‌ڵ پە‌رلە‌مان و حكوومە‌ت و لایە‌نە‌ عێراقییە‌كان، جە‌ختمان لە‌سە‌ر پابە‌ند بوون بە‌ دە‌ستوور كردە‌وە‌ بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان”.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دوایین ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی یەکەمی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خستە ڕوو، جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داھاتوویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت.

لە‌ كۆتایی كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تە‌ندروستی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنیە‌تیی ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی بڵاوبوونە‌وە‌ی زیاتری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا كرا، ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە ‌ھاووڵاتییان دەکات پابە‌ندی رێنماییە‌كان بن لەپێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژەی تووشبوون بە‌و ڤایرۆسە ، بە‌تایبە‌تیش چونکە ئێستا ژمارە‌ی تووشبوان لە‌ ھە‌ڵكشاندایە‌

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *