سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێسته له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه گرژییه، به‌ڵام ساردییه‌ك هه‌یه و پێویستمان به گه‌رمبوونه‌وه هه‌یه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ناتوانین بڵێین گه‌یشتووه‌ته ئاستی گرژی، به‌ڵام ساردییه‌ك له نێوان هه‌ردوولا وه‌ك پێوه‌ندی هه‌یه و پێویستمان به گه‌رمبوونه‌وه‌یه، به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌رفه‌ت نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڵام پێویستی به هه‌نگاو هه‌یه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، یه‌كێتی به باشی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی تر هاته ئاراوه پێویستی به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوولا هه‌بێت، ته‌نیا له كاتی ته‌نگژه‌كان نه‌بێت، بۆ ئه‌و كاتانه‌ش بێت كه پێویستی به چاككردنی پێوه‌ندییه‌كانه‌وه هه‌بێت.
ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی به یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، نازانین چ پرسێك ده‌توانێ هانده‌ر بێت بۆ پارتی كه هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای یه‌كێتی گرنگه ئه‌وه‌یه پارتی هه‌نگاو بنێت بۆ لامه‌ركه‌زی كه به فه‌رمی داومانه به‌وان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی كه له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت هه‌بوو، شتێكی زۆر باش بوو، تا ئاستێك وای كرد هاوئاهه‌نگی بێته ئاراوه و ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام دروست بكات كه بۆ هه‌ر پرسێك له‌گه‌ڵ به‌غدا دێته ئاراوه و به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وین.