نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوماڵی کۆمەڵ شێواوە و بەرپرسانیان دژی یەکتری قسەدەکەن

ناوماڵی کۆمەڵ شێواوە و بەرپرسانیان دژی یەکتری قسەدەکەن

دوای بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی و لابردنی پاشگری ئیسلامی، ئێستە بەرپرسانی ئەو حزبە ڕۆژانە توانج و تەشەر لەسەر وشەی ئیسلامی و دادگەری ئاراستەی یەكتر دەكەن. یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ: سیاسەت بەو جۆرە عەقڵە ناكرێت.

نازم عەبدوڵا یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵی دادگەری لە نووسینێكی دەڵێت، گۆڕانكارییەكان بە بڕیاری زۆرینەی كۆنگرە كراون، زۆرینەی پارتە ئیسلامییەكانی دنیاش پاشگری ئیسلامییان پێوە نییە، سیاسەت بەو جۆرە عەقڵەوە ناكرێت كە ئەو گۆڕانكارییانە بە هەڵەی ستراتیجی ناو دەبەن.

بە گوتەی نازم عەبدوڵا دەبێت ئەو كەسانەی قسە لەم بوارانەدا دەكەن، ئاگاداری سەرچاوەكانی سیاسەت بن، بەتایبەت لەم سەردەمەدا كە ساڵانە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەیان كتێب لەو بوارانەدا بە چاپ دەگەیەنن و دەیخەنە بازاڕەكانەوە. نە بەخوێندنەوەی كتێبە سیاسییەكان دەبین بە سیاسی، نە زانینی هونەری سەركردایەتی دەمانكات بەسەركردە.

ئەوەی لەبارەی عەقڵییەتی من قسەت كردووە و دەڵێیت، دەكرێت چارەنووسی ئومەتێك بدرێت بەدەست ئەم جۆرە كەسانەوە
لە بەرانبەر ئەو نووسینەی نازم، دڵشاد گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری، لە نووسینێكی وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، كەسانێك كۆمەڵێك شتیان نووسیوە بەناونیشانی “سیاسەت بەو جۆرە عەقڵییەتەوە ناكرێت” كە مەبەستی دڵشاد گەرمیانییە.

گەرمیانی ڕای گەیاندووە، “ئەوەی لەبارەی عەقڵییەتی من قسەت كردووە و دەڵێیت، دەكرێت چارەنووسی ئومەتێك بدرێت بەدەست ئەم جۆرە كەسانەوە و متمانەیان پێ بدرێت، گرنگ ئەوەیە تۆ خۆت تووشی ئەو هەڵەیە نەبووبی، بەنەزانی دەنگت بەمن دابێ، ئەگەر ئەو هەڵەیەشت كردبێ دەتوانی تۆبەی لێ بكەی”.

لە درێژەی نووسینەكەی دڵشاد گەرمیانی بەرانبەر ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، ئێستەیش كە دنیا گۆڕاوە و خەڵكانێك توانیویانە و دەتوانن عەقڵی خۆیان بگۆڕن، نابێ پەلە بكەن تا بەرهەمی عەقڵە تازەكەیان پێشان نەدەن.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *