
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/20،مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر كرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .
بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو


























