
لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەريتانيا، بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.


























