
📌”فایل و نووسراوە نایاساییەکان بەپەلە بگوازنەوە و پاسوۆردی کۆمپیوتەرەکانتان بگۆڕن”
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، تیمێکی ئاسایشی یەکێتی و دەزگای زانیاری پەیوەندییان بە تیمی وەزاریی یەکێتی و بەرپرسانی خاوەن پۆستی تایبەت لە وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان لە هەولێر کردووە و کۆمەڵێک ڕێنمایی بەپەلەیان پێداون:
🔹 گۆڕینی پاسوۆرد و گوستنەوەی فایلەکان: داوا لە تیمی وەزاری کراوە دەستبەجێ وشەی نهێنی (Password)ی کۆمپیوتەرەکانیان بگۆڕن و فایل و نووسراوەکان (کە بە نایاسایی وەسف کراون) بپچڕێنن بۆ شوێنی تەکنیکی دیاریکراو.
🔹 گواستنەوە بەرەو سلێمانی: بەپێی زانیارییەکان، داوا کراوە ئەو بەڵگەنامانە سەرەتا بە نهێنی بگوازرێنەوە بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و پاشان بەرەو سلێمانی، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاشکرابوونی ناوەڕۆکەکانیان.
🔹 بایکۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: داوا لە تیمی یەکێتی لە حکوومەت کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایبگەیەنن کە دەوام ناکەن؛ بە مەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ و کێشە.
* سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دژەتیرۆری یەکێتی لە سلێمانی کەوتووەتە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەرپرسانی پارتی لە سنوورەکە، بەتایبەتی بەرپرسە سەربازییەکان.




























