
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باری دەروونیی بافڵ تاڵەبانی بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچووە و تووشی شڵەژانێکی توندی سیاسی بووە.
لە کاردانەوەیەکی چاوەڕواننەکراودا، دەگوترێت ناوبراو پەلاماری ئەندامانی پاسەوانی سەرۆک کۆماری داوە. لەلایەکی دیکەشەوە، بێدەنگیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و نەبوونی هیچ هەڵوێستێک لە بەرامبەر ئەم ڕووداوانەدا، ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە سۆشیال میدیا بە “سەرۆک کۆماری کارتۆنی” و دەسەڵاتێکی بێدەسەڵات وەسف دەکرێت کە تەنانەت ناتوانێت یەک وشەش لەسەر ئەو هەڵسوکەوتانە بڵێت!
ئایا ئەم ئاڵۆزییانە سەرەتای داڕمانی زیاتری پەیوەندییە سیاسییەکانن لە هەرێم و بەغدا؟




























