نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 83)

کوردستان

ساڵێکە نەوت ڕادەستى بەغدا کراوە بودجەى کوردستان نانێرێت و جاشەکان بێدەنگن

بۆ جاشەکان خەڵکیان چەواشە دەکرد، وردەکارى لە کۆمێنتە كارزان هه‌ناره‌یی، پارێزه‌ری راوێژكار راگەیاند: “كاتی ئەوەیە خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وانه‌ ڕووبەڕوو بكەنەوە كه‌ كاتی خۆی ده‌یانگوت نه‌وتی كوردستان راده‌ست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌تان له ‌به‌غداوه‌ بۆ بێت! ئەوەتا نزیكەی ساڵێكە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان وەستاوە و بە كردەییش نەوتی كوردستان رادەستی بەغدا كراوە، …

زیاتر بخوێنەوە

به‌مشه‌وه‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خرایه‌ خواره‌وه

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌مشه‌وه‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر خراوه‌ته‌‌ خواره‌وه.‌ دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو چوارشەم کاتژمێر 20:58 له‌ هه‌ولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌: درۆنه‌كه‌ لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو.

زیاتر بخوێنەوە

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق تاوتوێی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

موهه‌نه‌د فازڵ عه‌باس یاریده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاروباری هونه‌ری دوێنێ سێشه‌م ڕێكه‌وتی 9/1/2024 نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه‌ كه‌ تێیدا خشته‌ی واده‌یه‌كی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كردووه‌. یاریده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن بۆ كاروباری هونه‌ری داواشی له‌ سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه‌ نووسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بكرێت …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیى لە هەوڵەکانی لابردنی ئەو کۆت و به‌ندانه‌ دەکات كه‌ ڕێگرن لە بەرانبەر خەرجکردنی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/10، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمدا، ئەنجامی سەردانی ئەم حەفتەیەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە لایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری ئابووری و دارایی و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە د.عەلی قەرەداخی دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 10ی كانوونی دووەمی 2024، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە د.عەلی قەرەداخی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و هەوروەها سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی یەكێتییەكە، و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

زیاتر بخوێنەوە

کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران ئاگادار دەکرێنەوە ئەم قەرەبووە دەیان گرێتەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکات بەڵگە و دۆکیومێنتەکانیان بگەیەننە دەستیان، چونکە بڕیاری دادگا بۆ سزادان و سەپاندنی قەرەبوو بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی سەددام حوسێن فرۆشتووە، لە پلەی کۆتاییدایە. لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕاگەیاند: “وەک کۆمەڵەی قوربانیان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسروور بارزانی: لە هیچ كەس قبووڵ ناكەم دەست بۆ خەڵكی كاسبكار ببات..

پێش كه‌مێك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2024)، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەکاتی باسکردنی تەوەری تایبەت بە زێدەڕۆیی، ڕایگه‌یاند: “لەهیچکەس و هیچ لایەنێک قبوڵناکەم دەست بۆ خەڵکی کاسبکارو هەژار ببات بە شکاندنی عەرەبانەو پەلاماردان و سوکایەتی پێکردنییان لەژێرناوی ڕێگری لە زێدەڕۆیی،لایەنە ئیدارییەکان …

زیاتر بخوێنەوە

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

بەبڕیاری دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێر و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەسگیركران و دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی 10-01-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ دوو ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هێزەكانی بەشی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داخی كرد و پیرۆزبایی لێ كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداخی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێ کرد. سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیوای سەرکەوتنی بۆ د. عه‌لی قه‌ره‌داخی خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست. باڵیۆزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی. بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم کونسوڵی …

زیاتر بخوێنەوە