
هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دڵخۆشن بە بەڵێن و پڕۆژەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆشارەکەیان، دەڵێن وەک هەوری بەهار پڕۆژەی باراند بەسەر شارەکەماندا.
ناسیح کەریم بۆ چرکە مەسرور بارزانی دڵخۆشی کردین ، هەرچەندە چەندان جارە حەزی سەردانی شارەکەمانی هەبووە، بەڵام ڕێگری هەبووە ، بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ شارەکەمان ئاوەدانی ڕووی لەشارەکەمان.
وتی، بارزانی وەک خۆرێک ڕوی لە هەڵەبجە کرد و وەک هەوری بەهار پڕۆژەی باراند بەسەر شارەکەماندە.
کوێستان محەمەد هاوڵاتییەکی تری هەڵەبجەیە لەوبارەوە وتی، بارزانی دڵخۆشی کردین بە سەردانی کردنی شارەکەمان سوپاسی دەکەین بۆ بڕیاردان لەسەر چەندان پڕۆژە و دامەزراندنی 500 فەرمانبەر لە هاوڵاتیانی شارەکەمان.