سەرۆک بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی سه‌ید موحسین محه‌مه‌د، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: “به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی (سه‌ید موحسین محه‌مه‌د)ـمان پێگه‌یشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.”
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە: “له خودای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید موحسین محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.”