نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 565)

کوردستان

به‌په‌له‌: له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵدراوه‌ بانكی هه‌ڵه‌بجه‌ تاڵان بكرێت لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ و په‌كه‌كه‌

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هاوشێوه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ ئه‌و سنووره‌ پارتی‌ كرایه‌وه‌ قوربانی‌ و هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی 12 و به‌ گوته‌ی‌ به‌رپرسی‌ لقه‌كه‌، هێرشه‌كه‌ چه‌كداری بووه‌ و له‌ چوار لاوه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گاكه‌ی‌ پارتی‌ كراوه‌. به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، پارتی به‌رپرس نییه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌:به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ، ده‌ست له‌پشتی خۆپێشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌

بەرپرسێکی پێشووی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، خۆپیشاندانەكەی دوێنێ شەممە ٢٢ی ٨ی ٢٠٢٠ی شاری هەڵەبجە ”دەستی لە پشتەوە بووە“ و زیان بە موڵكی گشتی گەیەندراوە، بۆیە داوا دەكات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجامدەرانی توندوتیژییەكان بكرێت.ئەحمەد قەدەفەری، جێگری پێشووی بەرپرسی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتی، ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان کردووە …

زیاتر بخوێنەوە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی‌ حکومەتی هەرێم: مانگی داهاتوو ئێن ئاڕ تی دادگایی دەکەین

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت بۆ رێگریکردن لە “توندوتیژی و گێرەشێوێنی” نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی داخراون. راشیده‌گه‌ێنێت رۆژی 9 ی مانگی ئەیلولی داهاتوو ئێن ئاڕ تی دادگایی دەکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە23 ى 8 ى 2020 دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە …

زیاتر بخوێنەوە

هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت تەنها وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردنی هەیە لە شێواز و نوسینی سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل نەک (دوكانی كه‌مالیات) له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی کردەوە، ماوه‌یه‌كه‌ تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك شۆفێر ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن و شێوه‌ و نوسینه‌كانی سه‌ری ده‌گۆڕن و ده‌یكه‌ن به‌زمانی ئینگلیزی، ئه‌وەش سه‌رپێچیه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

وەزیری تەندروستی داوای هاوكاری لە ئەمریكا دەكا

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر پەیوەندییەك ئەنجام دەدەن و وەزیری تەندروستی داوای هاوكاری تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان دەکات.د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمرۆ یەکشەممە 23ی 8ی 2020، بە هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ (ڕۆب وۆڵەر) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ڕەوشی …

زیاتر بخوێنەوە

تەقینەوەیەک لە کەرکوک رویدا و قوربانى هەن

کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی (ڕاپەڕین – قادسیە)ی شاری کەرکوك لەتەنیشت خێمەیەکی عاشورای شیعەکان بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە.وتیشى، لە ئەنجامى تەقینەوەکە، پێنج چەکداری حەشدی شەعبی بەناوەکانی (شاهين عبدالخالق)و(محمد عبد مسلم)و(عبدالله ضياء)و(ابراهيم موسى إبراهيم)و(علي مهدي) برینداربوون . تا ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی٨ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە بارودۆخی پارێزگاكە تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەکەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ کرد. سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومی و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی کە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە

سەفین دزەیی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لیداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات پێش سەردانی شاندی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا ، مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ ناردووە . سەفین دزەیی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات : ”پێش كۆبوونەوەكەی نێوان شاندی …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: زانیاری ورد بۆ محه‌ممه‌د بازیانی له‌ بزووتنه‌وه‌ ده‌ركراو چۆن مۆری دزیوه‌

محه‌مه‌د بازیانی‌ كه‌ خۆی‌ نازانێ ئامانجی‌ كاركردنی‌ چییه‌ و ئه‌و بزاڤه‌ی‌ بۆچی‌ پێكهێناوه‌، كه‌وتووه‌ته‌ قسه‌ گوتن به‌ كوردستان، له‌كاتێكدا خۆی‌ و 22 منداڵی‌ له‌ هه‌ولێر به‌ ئازادی‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌، به‌ڵام ستایشی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌دام حوسێنی‌ دیكتاتۆری‌ لێخراوی‌ به‌عس ده‌كات. بازیانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو له‌ ریزه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بوو، به‌ڵام دوای‌ هه‌وڵدانی‌ بۆ …

زیاتر بخوێنەوە