به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت تەنها وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردنی هەیە لە شێواز و نوسینی سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل نەک (دوكانی كه‌مالیات)
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی کردەوە، ماوه‌یه‌كه تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك شۆفێر ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن و شێوه و نوسینه‌كانی سه‌ری ده‌گۆڕن و ده‌یكه‌ن به‌زمانی ئینگلیزی، ئه‌وەش سه‌رپێچیه له‌یاسا و سزای یه‌ك ملیۆن دیناره.
راشیده‌گه‌یه‌نن تاكه شوێن كه رێگاپێدراوه بۆ ده‌ستكاری تابلۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه نه‌ك دوكانی كه‌مالیاتێك و ئه‌و وێنانه‌شی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سزا دراون، نیشانه‌ی گلدانه‌وه‌ش خراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان.
هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له شۆفێرانیش دەکات كه خۆیان له سه‌رپێچی گۆڕینی تابلۆكانیان به‌دوربگرن، بۆئه‌وه‌ی توشی ئه‌و سزایه نه‌بنه‌وه.