له هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و سنووره پارتی كرایه‌وه قوربانی و هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 12 و به گوته‌ی به‌رپرسی لقه‌كه، هێرشه‌كه چه‌كداری بووه و له چوار لاوه ته‌قه له باره‌گاكه‌ی پارتی كراوه.
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، پارتی به‌رپرس نییه له كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و پێمان سه‌یره له‌ناو باره‌گاكانی حزبه‌كان ته‌نیا لقی پارتی كراوه‌ته ئامانج.
با واز له‌و باره‌گا حزبییه بێنین كه به‌رده‌وام له سنووری سلێمانی به بیانووی خۆپێشاندان ده‌كرێته ئامانج، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له پێناو شاردنه‌وه‌ی دۆسیه تاوانكارییه‌كان و زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، چه‌ندان دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری هێرشیان كرایه سه‌ر.
له‌لایه‌ن ئه‌و گێره‌شێوێنانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ و به‌ته‌واوه‌تی سووتێنراوه و ته‌واوی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی فایله‌كانی زێده‌ڕۆیش له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به ته‌واوی سووتێنران.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له دامه‌زراوه‌كانی تری حكوومه‌ت كه بریتین له قایمقامییه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و دادگا به‌ردباران كراون.
له‌لایه‌ن ئه‌و گێره‌شێونانه‌وه هه‌وڵ هه‌بووه هێرش بكرێته سه‌ر بانكی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه پێشی لێ گیراوه.
هاوكات له كه‌لاریش قایمقامییه‌ت سووتێنرا و ده‌یان به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمێنتی فه‌رمی له‌ناو بران.
ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، به‌شێكیان سه‌ر به‌نه‌وه‌ی نوێن و به‌شێكی تریش خه‌ڵكی تاوانكار و گێره‌شێوێنن كه له ڕابردوودا سه‌تان دۆسیه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی و تاوانی جۆراوجۆر له‌و دامه‌زراوه فه‌رمییانه‌دا كاریان له‌سه‌ر كراوه.