مامۆستایانی ئاینیی باس له‌وه ده‌كه‌ن له رووی ئاین و شه‌رعه‌وه سووتاندنی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت كه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و موڵكی كه‌س نین حه‌رامه و خودای گه‌وره رێگه‌ی پێ نه‌داون.
ئاوات نه‌قشبه‌ندی مامۆستای ئاینی ،راگه‌یاند، داواكردنی ماف له ئیسلام رێگه پێدراوه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت داوای مافی خۆی بكات، به‌ڵام به شێوازێكی شارستانی و دوور له هه‌ر ئاژاوه و نانه‌وه‌ی كێشه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلام رێگا نادات داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ئه‌وانه موڵكی گشتین و هی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی دوێنی ئه‌و مامۆستا ئاینییه گوتی، ئه‌وه‌ی دوێنێ كراوه كارێكی نا شه‌رعیی بووه و خوای گه‌وره رێگه‌ی پێنادات و قبووڵی ناكات و به حه‌رامی زانییوه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر موڵكی گشتیی.
له خۆپێشاندانه‌كاندا له‌كاتی ئاگرتێبه‌ردان له فه‌رمانگه‌كان قورئانی پیرۆز سوتێندراوه، شاسوار عه‌بدولواحید به‌رپرس ده‌زاندرێت هانده‌ری خۆپێشانده‌ره‌كانه.