نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی به‌ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی به‌ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ده‌كات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی سنووری گەرمیان تاووتوێ دەکات. 

 سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەڤەرەکە کرد کە لە کاتی دروستبوونی پشێوی و پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان لە سنووری گەرمیان ، بەرپرسانە ڕەفتاریان کرد و هەوڵی پاراستنی موڵکی گشتیی و خەڵکیاندا .  

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ، بارودۆخ و کێشە و گرفتەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی تاووتوێ کرد. 
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەڤەرەکە کرد کە لە کاتی دروستبوونی پشێوی و پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان لە سنووری گەرمیان ، بەرپرسانە ڕەفتاریان کردووە و هەوڵی پاراستنی موڵکی گشتیی و خەڵکیاندا.   
سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەدا ، کە بەداخەوە خەڵکێک هەوڵ دەدات داوای ڕەوای هاووڵاتییان بۆ مەرامی سیاسی و شەخسی خۆی بەکاربهێنێت و هانی خەڵک دەدەن بۆ تێکدان وسووتاندنی موڵکی گشتی و پشێوی نانەوە ، ئەم ڕەفتارانەش بە تاوان دادەنرێن و پێویستە ئەنجامدەرانی، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر. 
سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر دۆخی نەخوازراوی تەندروستی و قەیرانی دارایی، کە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و  ئاماژەی بەوەدا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، هەماهەنگیی و هاوکاری هەموولایەکی پێویستە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *