وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سێ بڕیاری نوێی لەبارەی چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار و گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەوە. نووسراوەکان ئەمڕۆ دووشەممە 24-08-2020 بڵاوکراونەتەوە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە و تێیدا هاتووە:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.
دووەم: لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەندبکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.
سێیەم: گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بە لێخۆشبوون لە باج تاوەکو 05-02-2036 ، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەندبکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچوونی فەرمانی ژمارە 13 لە 07-08-2019.