نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌:به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ، ده‌ست له‌پشتی خۆپێشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌

به‌په‌له‌:به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌ڵێ، ده‌ست له‌پشتی خۆپێشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌

بەرپرسێکی پێشووی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، خۆپیشاندانەكەی دوێنێ شەممە ٢٢ی ٨ی ٢٠٢٠ی شاری هەڵەبجە ”دەستی لە پشتەوە بووە“ و زیان بە موڵكی گشتی گەیەندراوە، بۆیە داوا دەكات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجامدەرانی توندوتیژییەكان بكرێت.
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری پێشووی بەرپرسی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتی، ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان کردووە و زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندووە، ”ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە، پێویستە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت، چونکە دامودەزگای حکوومی موڵکی ھیچ حزب و لایەنێک نییە و مووڵکی هاووڵاتیانە، ناکرێت بە ناوی خۆپیشاندانەوە زیان بە مووڵکی گشتی بگەیەنرێت“.
ڕوونیشی كردەوە، خەڵکی مافی خۆیەتی خۆپیشاندانی مەدەنی بکات و داوای مافی خۆی بکات، بەڵام ”خۆپیشاندانەکەی ھەڵەبجە دەستی لە پشتەوە بووە، ئەوانەشی بەو شێوازە خۆپیشاندانیان کردووە، یان ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان بۆ کاری توندووتیژی گۆڕیوە، ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە، چونکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەوەیە تۆ داوای مافی خۆت بکەیت، بەڵام پەلاماری دامودەزگای گشتی نەدەیت“.
ئەحمەد قەدەفەری دەڵێت: ”شاسوار عەبدولواحید خۆی کەسێکی قەرزارە، نازانم خەڵکی چۆن بە قسەی دەکات و دوای کەسێکی قەرزار دەکەوێت؟ باشترە یەکێتی و پارتی بە زوویی ھەوڵی چارەسەکردنی کێشەکان بدەن، تاوەكوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بتوانێت ئاوڕی جددی لە داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بداتەوە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *