نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 40)

کوردستان

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم : ئەمشەو پڕۆژەی ڕووناکی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین دەکه‌ین

له‌باره‌ی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی رووناكی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی … لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانان، هیوا خوازە مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ، مانگی خێر و خۆشی …

زیاتر بخوێنەوە

حکوومەتی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

  هەینی، 28-02-2025، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەندەری “خۆر ئەلزوبەیر” لە پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنین.” بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق “لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی (سۆمۆ) ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین

دوای پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێکی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەولێكی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكانی ناوچەكە دەكات. ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند:“پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین. هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت …

زیاتر بخوێنەوە

دەقی پەیامەكەی ئۆجەلان لە ئیمڕالی

پەكەكە لە قۆناغێكدا لەدایك بوو، لەمێژوودا توندترین توندوتیژی و لە سەدەی 20دا لە نێوان دوو جەنگی جیهانیدا و بوونی سۆسیالیزیمی ڕاستەقینە و بەشێوەیەكی گشتی بوونی جەنگی سارد لە جیهاندا و ئینكاری بوونی كورد هاتە بوون لە زەمینێكدا دروست بوو، لەسەرووی هەموویانەوە سەرچاوەكەی قەدەغەكردنی ئازادی دەربڕین بوو.لەڕووی تیۆری، پڕۆگرام، ستراتیژی و …

زیاتر بخوێنەوە

حكوومەتی هەرێم بڕیاری بەخشینی 100%ی بۆ قوتابیی كەسوكاری شەهیدان دەركرد

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە بەخشینی 100% بۆ سەرجەم قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان. بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ سێشەممە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان واژۆی لەسەر كردووە و ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە، بڕیاردراوە بە بەخشینی 100%ی قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی خاتوو سەباح محەمەد عەلی ناسراو بە (دایكا جوان) كەسایەتی كوردپەروەر و خەباتگێری كوردستانی سووریا بڵاو كردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانییە بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان:- بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی …

زیاتر بخوێنەوە

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە بڵاو دەكاتەوە

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە بڵاو دەكاتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئامێدی كرابووە ئامانج. دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 6:15 خولەك فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردە ئامانج”. راشیگەیاند “ئۆتۆمبێلەكە لە سنووری گوندی ملبرکێ لە شارۆچكەی ئامێدیی لە سنووری پارێزگای دهۆک كراوەتە ئامانج”. هەروەها …

زیاتر بخوێنەوە