
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “پیرۆزبایی لە بەڕێز فریدریش مێرتس دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنیان وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا.”
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “من دڵنیام سەرکردایەتیی ئێوە دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ پتەوکردنی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا.”
