
دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمار کرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان تۆمەتبارەكە تەمەنی 55 ساڵە و لە ماوەی رابردوودا هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردبوو.
پۆلیسی هەولێر داواکاشی لە هاووڵاتییان كرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆشیارییەوە بەکاربهێنن و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ کەس نەنێرن، بۆ ئەوەی تووشی کێشە و گرفتی جۆراوجۆر نەبنەوە.