نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 368)

کوردستان

توركیا بۆچی نوسینگه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك داده‌خات؟

وێبسایتی ماینێتی توركی، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پۆلیسی توركیا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی و سێ كه‌سیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌ گوایه‌ ئه‌و كات مه‌لا عه‌لی خۆی له‌وێ نه‌بووه‌.به‌ گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، مه‌لا عه‌لیی كه‌ڵه‌ك، له‌ ناوچه‌ی باشیكشه‌هری ئیسته‌نبول نووسینگه‌یه‌كی كردووه‌ و هاووڵاتیانیش هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشه‌كانیان …

زیاتر بخوێنەوە

به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی ئه‌مساڵ به‌ بڕی 60 ملیار دینار پڕۆژه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

بۆ بوودجه‌ی پڕۆژه‌كان لە ساڵی 2021 به ‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی 30 ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كراوه کە 27 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت و حكوومه‌تی عێراقیش 5 ملیار و 160 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووه‌، بڕیاریشه‌ 25 ملیار دیناری تر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان بكرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە.كاوه‌ عه‌لی، جێگری …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسێكی باڵای پارتی.. بازگه‌كانی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌بێت له‌ سنوری سلێمانی نه‌مێنێت

له‌ دووای بڕیار كۆتایی هێنان به‌ قاچاخچییه‌تی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن له‌لایه‌ن گروپێكی ده‌ست ڕۆشتووی سلێمانییه‌وه‌، پارتی داوا ده‌كات ته‌واوی ئه‌و بازگانه‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌مێنن سه‌رانه‌ له‌ هاوڵاتیان به‌زۆر وه‌رده‌گرن. نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: “په‌که‌که‌ ده‌بێ له‌و ناوچانه‌ بکشێته‌وه‌ که‌ بازگه‌ی داناوه‌ و باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵک …

زیاتر بخوێنەوە

به‌غدا 200 ملیار دیناری دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی8ی2021 حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان. جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی، حكومه‌تی عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: ئه‌و بڕیاره‌ی له‌باره‌ی مووچه‌ی پله‌ باڵاكانه‌وه‌ خه‌ڵكی چاوه‌ڕێ بوون مه‌سروور بارزانی بڕیاری لێدا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، یاسای چاكسازی به‌ ته‌واوی رێڕه‌وی خۆی گرتووه‌ و كاره‌كان به‌ باشی ده‌چنه‌ پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی‌ پله‌ باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه‌. د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، چاكسازی له‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌شێكی زۆر …

زیاتر بخوێنەوە

سلێمانی.. پارتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی جیاواز ده‌بێت

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ سلێمانی پلانی ده‌زگاكه‌یان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرا ده‌كات، باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ “ئاسه‌واره‌كانی ئیرهابی فكری له‌ سلێمانی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات. رزگاری ئه‌ژی گۆران لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ له‌و كاته‌وه‌ی كاندیده‌كان ژماره‌ی خۆیان له‌ كۆمسیۆن وه‌رگرتووه‌، بۆیان هه‌یه‌ بانگه‌شه‌ی خۆیان …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌زیری شاره‌وانی: لەم کابینەیەدا زیاتر لە 500 پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 3 ترلیۆن ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ ڕووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان، یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ گرنگ و فرا‌وانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و‌ ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان هه‌یه‌. له‌ زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی هاووڵاتییان  و خزمه‌تگوزاری گشتی، كاری گه‌وره‌ی كردووه‌. ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌ت، گوتی: خزمه‌تگوزارییه‌كانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد و سوپاسی باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ یەکشەممە 1/8/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن هوس، باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.. بەبەهای ملیارێک و 486 ملیۆن دینار مۆڵەتی کەرتی پیشەسازی دراوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، هەنگاوی گەورەی ناوە لە پێش خستنی کەرتی پیشەسازی ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندان کۆمپانیای گەورە لەو بوارانەبکرێنەوە هەزاران هەلی کار بڕەخسێنێت. د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، راگەیاند “لەماوەی دوو ساڵدا بە بەهای ملیارێک و 486 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە کەرتی پێشەسازی، بەمەش …

زیاتر بخوێنەوە

ناوی ئەو بازرگانانەی خۆیان لە باج دەدزنەوە بخوێنە

کابینەی ٩ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوەکانی چاکسازی دەستی پێکردووە تەواوی ئەو سەرمایە دارانە دەداتە دادگا خۆیان لە باج دەدزنەوە. مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بڕیاریداوە هیچ کەس و کۆمپانیایەک لە باج نەبەخشرێت و هەر کەسیش خۆی لە باج دزییەوە ڕوبەڕوی یاسایی دەکرێتەوە. چاکسازییەکانی حکوومەت بووە هۆکاری ئەوەی بەڕێژەیەکی بەرچاو …

زیاتر بخوێنەوە