نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 367)

کوردستان

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ستایشی مەسروور بارزانی دەکات

نادین ماینزا، كۆمسیاری ئەمه‌ریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، ستایشی بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ به‌ قه‌زا كردنی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌. نادین له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: دڵخۆشبووم بە بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەقەزا کردنی عەنکاوە. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: جێگەی …

زیاتر بخوێنەوە

دوواین زانیاری لەسەر سوتانی دایک و چوار منداڵەکەی چەمچەماڵ

لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە دایكێك و چوار منداڵ سوتان. د. فەرهاد محه‌مەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بە کوردستان رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی ماڵێک لە گەڕەکی ئاشتی چەمچەماڵ پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان. گوتیشی: دوانیان رێژەی سوتانەکەیان زۆرە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراون و ئه‌وانی دیكه‌ لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن. …

زیاتر بخوێنەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: سەرجەم زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر تاپۆ دەكرێن

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی فەرمانگەکە دەڵێت: دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، هەستیان كرد کە پرۆسەی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دوادەكەوێت، هەرچەندە كارێكی زۆر باش كراوە و چەندین هەزار كارتیش كراونەتە سەنەد، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو چەند هەزار كارتەی تا ئێستا ماون بكرێنە سەنەد، لەسەر پێشنیاری …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە دوکتۆر لەزگین چالی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە دوکتۆر لەزگین عەبدولرەحمان چالی ئەندامی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دھۆک کرد بۆ کۆچی دوایی ( سەمیان)ی کچی. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید کرد کە پێکهاتبوو لە هاکان سڤنلینگ و یاسمین بۆسیۆ. لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا. ڕەوشی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و بارودۆخی …

زیاتر بخوێنەوە

رونکردنەوەی پارێزگارى هەولێر لەبارەی گرانبونی نرخی غاز

هۆکاری گرانبونی غاز چییە؟ نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا نرخی غازی ماڵان وه‌ك خۆیه‌تی و نرخه‌كه‌ی 8.500 دیناره‌ و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش له‌و نرخه‌ گرانتر بفرۆشێت سزا ده‌درێت. نووسینگەى پارێزگارى هەولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى، بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە …

زیاتر بخوێنەوە

زانیارى له‌ باره‌ى ئه‌و مووچانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ لاى حكومه‌ت ماون

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10/2021، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە و هیوادارین تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە بنێردرێت”. هەروەها گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامی هەیە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە “ماری پارێ”، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی …

زیاتر بخوێنەوە

پلاسخارت: 800 کەس چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق دەکەن

جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ئاماژەدان بە گرنگی هەڵبژاردن و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ڕوون و داپەروەرانە سەردانی چه‌ند پارێزگایەکی عێراقی کرد. جێنین پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هەڵبژاردنێکی گرنگە و هەنگاوی سەرەتایە بۆ بنیاتنانی ڕێگەیەکی درێژ، هەروەها جەختی کردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن …

زیاتر بخوێنەوە

ڤيان ده‌خيل: هۆشداری دەدات پەکەکە ڕێگری دەکات لە دەنگدانی ئازادانەی شنگالییەکان

ڤيان ده‌خيل به‌ربژێرى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ شنگال له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامەڤانانی پەیامێکى ئاراستەی کازمی كردو گوتى، ئەو کاتەی خەڵک رێگرییان لە ئێمە دەکرد بچینە شەرفەدین کە حەقێکی راستەقینەی خۆمان بوو لە شنگال بانگەشە بکەین. رۆژی شەممە 02-10-2021 ڤیان دەخیل، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای شنگال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا …

زیاتر بخوێنەوە