
لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە دایكێك و چوار منداڵ سوتان.
د. فەرهاد محهمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بە کوردستان رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی ماڵێک لە گەڕەکی ئاشتی چەمچەماڵ پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان.
گوتیشی: دوانیان رێژەی سوتانەکەیان زۆرە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراون و ئهوانی دیكه لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن.
کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی غازەی پەنگخواردوو بووە لەماڵەوە کەبووهتە هۆکاری تەقینەوەی روودانی روداوەکە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە