نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پلاسخارت: 800 کەس چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق دەکەن

پلاسخارت: 800 کەس چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق دەکەن

جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ئاماژەدان بە گرنگی هەڵبژاردن و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ڕوون و داپەروەرانە سەردانی چه‌ند پارێزگایەکی عێراقی کرد.

جێنین پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هەڵبژاردنێکی گرنگە و هەنگاوی سەرەتایە بۆ بنیاتنانی ڕێگەیەکی درێژ، هەروەها جەختی کردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دروست و ڕوون و دادپەروەرانە.

ڕاشیگەیاند: ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق جیاوازدەبێت لە جارانی پێشوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا چاودێرانیان بڵاودەبنەوە بۆ چاودێریکردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەمەش ئەرکیان زیاتر دەبێت.

پلاسخارت سەبارەت بە ژمارەی چاودێرانیان بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق گوتی: ژمارەی چاودێران 800 کەسن، بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکرێت.

بەپەلە

هۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *