نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڤيان ده‌خيل: هۆشداری دەدات پەکەکە ڕێگری دەکات لە دەنگدانی ئازادانەی شنگالییەکان

ڤيان ده‌خيل: هۆشداری دەدات پەکەکە ڕێگری دەکات لە دەنگدانی ئازادانەی شنگالییەکان

ڤيان ده‌خيل به‌ربژێرى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ شنگال له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامەڤانانی پەیامێکى ئاراستەی کازمی كردو گوتى، ئەو کاتەی خەڵک رێگرییان لە ئێمە دەکرد بچینە شەرفەدین کە حەقێکی راستەقینەی خۆمان بوو لە شنگال بانگەشە بکەین.

رۆژی شەممە 02-10-2021 ڤیان دەخیل، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای شنگال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “دەنگدەرانی ئێمە لە شنگال دەنگدەری راستەقینەن و ئەوان دەنگی خۆیان بە ئێمە دەدەن.

ڤيان ده‌خيل ده‌شلێت “دەمەوێت پەیامی خۆم بگەیێنمە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی عێراق، ئەو کاتەی خەڵک رێگرییان لە ئێمە دەکرد بچینە شەرفەدین کە حەقێکی راستەقینەی خۆمان بوو لە شنگال بانگەشە بکەین، ئەوکاتە کازمی لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن ئامادەبوو و رایگەیاند کە قەدەخەیە کەسێک رێگر بێت لە هەرکەسێکی دیکە کە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات.

ئێستا رێگرییمان لێکرا ئایا کازمی تۆ چی دەکەی بۆ ئەوە.”
ئەو بەربژێرەی پارتی دیموکراتی کوردستان زياتر گوتى:” ئەگەر ئەمڕۆ بەمشێوەیە رێگرییان لێبکرێت “لە رۆژی دەنگدان پلانێک هەیە کە خەڵک بە حەقی خۆیان نەچنە دەنگدان، ئێمە ئەوکات سکاڵای خۆمان تۆماردەکەین و ئەوەش کە رێگرییە و دژی یاساکانی هەڵبژاردنە.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *