نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ رێككه‌وتنێكی داناگاز ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ رێككه‌وتنێكی داناگاز ده‌كات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی کۆمپانیای دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی دەکات بۆ تەرخانکردنی 250 ملیۆن دۆلار و فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *