نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردنه‌وه، ئه‌و پاداشته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریكرابو زانیاری له‌باره‌ی سیراجه‌دین حه‌قانی رێبه‌ری “تۆڕی حه‌قانی” ئاشكرابكات یاخود ده‌ستگیری بكات راگیراوه كه بڕه‌كه‌ی 10.000 (ده هه‌زار) دۆلار بو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سیراجه‌دین حه‌قانی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه داواكراوه و تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشی تیرۆرستی و پلاندانان و به‌شداریكردن له هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” له ئه‌فغانستان.
نوسینگه‌ی FBI ئاشكراشیكردوه، سیراجه‌دین حه‌قانی داواكراوه بۆ لێپرسینه‌وه به‌تۆمه‌تی بونی په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌ی (كانوونی دووه‌م/1)ی ساڵی 2008 بۆ سه‌ر هۆتێلێك له كابولی پایئه‌فغانستان كه بوه هۆی كوژرانی 6 (شه‌ش) سه‌رباز و برینداربونی هاوڵاتیه‌ك.
بڕیاره‌كه‌ی نوسینگه‌ی FBI دوای ئه‌وه دێت كه تاڵیبان ده‌ستنیشانكردنی سیراجه‌دین حه‌قانی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ له حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند.