نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی گرێبه‌ستی 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی نوێ ده‌كرێته‌وه‌

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی گرێبه‌ستی 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی نوێ ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی ده‌ربڕا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی.

 د. ئاسۆ حەوێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی دەربڕی.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان لە بواری چارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا كار دەكەن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند‌: كارمه‌نده‌كان لە سەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆڕۆنا لە گشت شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان  كار ده‌كه‌ن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *