سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی ئهنجوومهنی پیرانی ئهمریكا كرد، شاندهكه پشتگیریی وڵاتهكهیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه. ئهمڕۆ شهممه 4/5/2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكى ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا كرد، كه له سێناتۆر تێد بەد و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو. له …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد
ئەمڕۆ شەممە 4/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵوێزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد. سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵوێز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە. باڵوێزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانیی …
زیاتر بخوێنەوەجێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای گەیاند كە ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە. ئەمڕۆ پێنجشەممە2-5-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد. بەگوێرەی راگەیەنراوەكە سەرۆكی حكوومەت دەڵێت: “گفتوگۆمان لەبارەی کار …
زیاتر بخوێنەوەهۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بەخووڕ ببارێت.” پارێزگای هەولێر دەڵێ “لەم روانگەیەوە لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگە …
زیاتر بخوێنەوەفراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە، بە مەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن. فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، داواش دەکات تیمی یونامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاودێرانی نێودەوڵەتی چاکتر و فراوانتر چاودێریی پرۆسەکە بکەن و ڕوونی کردووەتەوە: پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە …
زیاتر بخوێنەوەشەممە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و چەند نووسراوێكی فەرمی حكوومەتی هەرێمی رادەستی سەرۆك وەزیران كرد.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژم گەیاندە دەستی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان و وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و …
زیاتر بخوێنەوەپرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان مامۆستا کامیل ژیر بڵاوکردەوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بڵاوی کردەوە: “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد و دووپاتی كردەوە: “پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە.” ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گرنگیی …
زیاتر بخوێنەوەشاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا كە بەڵێنەكەی بەرامبەر ئەو دەرچووانە جێبەجێ كرد. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی راژە و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە