نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندی ئەنجوومەنی پیران بۆ مه‌سرور بارزانی: پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپات ده‌یكه‌نه‌وه‌

شاندی ئەنجوومەنی پیران بۆ مه‌سرور بارزانی: پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپات ده‌یكه‌نه‌وه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كرد، شانده‌كه‌ پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4/5/2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا كرد، كه‌ له‌ سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و مارک سترۆ، کونسولی گشتیی ئه‌مریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کرد، بە تایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و هەروەها ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداری هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *