ئەمڕۆ شەممە 4/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵوێزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵوێز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.
باڵوێزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.