نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت

مەسرور بارزانی: پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد و دووپاتی كردەوە: “پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە: “پشتیوانیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت، لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت، گەرەنتیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.”

دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *