نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 67)

کوردستان

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 5ـی 12ـی 2024 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد . لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەو دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە …

زیاتر بخوێنەوە

لە شەقڵاوە کەسێک دایک و خوشکی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە شەقڵاوە کەسێک تەققەی لە دایک و خوشکی خۆی کردووە و هەردووکیانی کوشتووە. یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، کەمێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقڵاوە، لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی( ڕ ، ش ،ف) ، بەهۆکارێکی نادیار تەققەی  لە دایک و …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سروور بارزانی‌: زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان بووه‌ته‌ چرای نمونه‌ییبوون له‌ بواری ته‌ندروستیشدا

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆمات و به‌رپرسان، له‌ شاری هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی یادی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان-دهۆك به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی-كوردستان له‌ دهۆك گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا دووپاتی‌ له‌وه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانى: پێویستە حکوومەتی فیدراڵی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی ئەمریکای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە. تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مووچە و …

زیاتر بخوێنەوە

سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بە تەواوی داخران

قەیس محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەتوانن عێراق بپارێزن و بۆ هەموو ئاڵنگارییەک ئامادەن. محەمەداوی ڕاشیگەیاندووە کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پابەندی پاراستنی عێراقن. پێشتر فەرماندەی هێزە سنوورپارێزکانی عێراق فەریق محەممەد عەبدولوەهاب سکر سەعیدی ڕایگەیاندبوو، ڕێکاری ئەمنی بەهێزیان لەسەر سنوورەکانی نێوان …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان دەردەبڕێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە تایبەتی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، دارا ڕەشید …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، 9 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری پەروەردەی هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حكوومەت: نابێت هیچ شتێك ببێتە پاساو بۆ چاوپۆشیكردن لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەبێت بە توندترین شێوە ڕووبەڕوویان ببینەوە

بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هاوبەشی هەموو لایەكمانەئەمڕۆ سێشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناخەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی دانا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDSی ئەمەریکییەوە بنیات دەنرێت.لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت …

زیاتر بخوێنەوە

لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.  ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.    

زیاتر بخوێنەوە

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.. ماددەی هۆشبەریان لە باشماخەوە هێنابووە هەولێر

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردن سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە ماددە هۆشبەرەكەیان لە مەرزی باشماخەوە هێنابووە هەرێمی كوردستان. دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، بە فەرمانی دادوەر سێ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بە ناوەکانی (ب. و. ز) و (ب. ع. ح) و (ش. ع. ح) دەستگیر کران. ئاسایشی …

زیاتر بخوێنەوە