سەرەتا / کوردستان / پەیامی مەسروور بارزانی لەبارەی دیدارەكانی لە توركیا

پەیامی مەسروور بارزانی لەبارەی دیدارەكانی لە توركیا

مەسرورو بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی دیداری لەگەڵ هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیامی بڵاو كردەوە. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە X رای گەیاند، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرە، بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و سووریامان تاوتوێ كرد.

“هەروەها جەختمان لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد” سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە.

هەر ئەمرۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی تری لەبارەی دیداری لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، دووپاتمان لە پتەوكردنی پێوەندییەكانی نێوانیان و پرسی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە كردووەتەوە.

بەپەلە

بارەگای بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاو کردەوە

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *