نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 453)

کوردستان

وەزیری تەندروستی: ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرز بووەتەوە و دەبێ ڕێكارەكان توندتر بكرێن

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرز بووەتەوە و لە باری مەترسیداین. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە كه‌ناڵى (كوردستان24)ی ڕاگەیاند: “ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرز بووەتەوە و لە باری مەترسیداین، دەبێ ڕێكارەكان توندوتۆڵتر بكرێن، هه‌روه‌ها دەبێ جێبەجێكردنی ڕێنوێنی و ڕێكارەكان لە ماوەی ڕابردوودا جیاوازتر …

زیاتر بخوێنەوە

د. ئاراس قادر خۆشناو : لایەنی دەرەكی بەربەست دەخەنە بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عێراق

  ئاراس قادر خۆشناو – سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان .سەبارەت بە رێککەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند رونیشیكردەوە كە لە 2018 بە دواوە ساڵانە پەسەندكردنی بودجە دواخراوە ، هۆكاریش سیاسی بووە نەك هۆكاری تەكنیكی . نەبوونی بودجە واتا نەبوونی پلانی دارایی لە وڵات . واتا رۆژ …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه

ئەمشەو2021.3.28، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیارعەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدیوانی پارێزگا، کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یه‌كه‌م: دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنجی لێژنەی زانستیی و لێژنەی تەندروستیی سەبارەت بە هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی …

زیاتر بخوێنەوە

كه‌یسی ئه‌و ژنه‌ سیخوڕه‌‌ی له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا به‌ كوێ گه‌یشت

به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی له‌ شوباتی 2020 ژنێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵ له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێف بی ئای ئه‌مریكاوه‌ دستگیركرا و دادگا بڕیاری زیندانیكردنی هه‌یشه‌یی بۆ ده‌ركرد. سیخوڕه‌كه‌ ناوی  مریه‌م ته‌ها تۆمسنه‌ ، كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ وه‌ك وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كاری كردووه‌ ، به‌ڵام به‌ تۆمه‌تی پێدانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی لێوەردەگیرێتەوە دەدرێت بە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵا

بڕیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆڕانکاری لە ناوەندی بڕیاردانی سەرکردایەتیدا بکات، بە جۆرێک دەسەڵاتەکانی سەرکردایەتی سنووردار بکات و دەسەڵاتێكی زۆری حزبەکە بۆ مەکتەبی سیاسی بگەڕێنێتەوە. مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ یەکێتی، لە دۆخێکی ھەستیاری پڕ لە ململانێ و بوونی چەندین باڵ و ئاراستەی جیاوازدا، کۆنگرەی چوارەمی لە شاری سلێمانی بەست، لەم کۆنگرەیەدا …

زیاتر بخوێنەوە

ڕێبوار تاڵەبانی:خیانەتی یەکێتی هۆکاربو دووای چەندمانگ لە کەرکوک ئاڵای کوردستان داگیرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە چوار ساڵ بەسەر بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر باڵاخانە و دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە بە شێوەیەكی فەرمی تێپەڕ دەبێت و ئەو رۆژە بە رۆژێكی پیرۆز و مێژوویی دادەنرێت، هەرچەند دوای چەند مانگ بە خیانەت كەركووك ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا، بەڵام بۆ یەكەمجار بوو کە كەركووكییەكان دڵخۆش بن كە هاوشانی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر قەدری یڵدرم

سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (دكتۆر قەدری یڵدرم) كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر و ماردین بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر …

زیاتر بخوێنەوە

گه‌رمیان.. یه‌كێتی ڕوبه‌رێكی فراوانی زه‌وی بۆ بینای حزبی داگیرده‌كات

له‌سه‌ر ڕێگای پشتێنه‌ی كه‌لار زه‌ویه‌كی فراوانی شاره‌وانی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ بینای مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی شاره‌وانی ده‌ڵێ خۆمان پێمانداون. ڕوبه‌رێكی فراوانی زه‌وی له‌ قه‌زای كه‌لار له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌لبه‌ند كراوه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌،ده‌كرێته‌ مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حزبه‌ له‌ كه‌لار، له‌ كاتێكدا بینایی ئێستای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی دروست كراوه‌، دووه‌م …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە

ھاتووچۆی ھەولێر رایگه‌یاند: پشكنینی ئۆتۆمبێڵەكانی بێ سه‌ره‌تاییه‌كان درێژكرایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه‌.   دەقی راگەیاندنەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر: بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە هاتووه‌، خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست ئاگادار دەکەینەوە کەوا بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی تر …

زیاتر بخوێنەوە

به‌رپرسێكی هه‌رێم به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سزادرا

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به‌ 7 (حه‌وت) ساڵ زیندانیكردن سزادراوه‌.هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، به‌ 7 (حه‌وت) ساڵ …

زیاتر بخوێنەوە