نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی لێوەردەگیرێتەوە دەدرێت بە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵا

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی لێوەردەگیرێتەوە دەدرێت بە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵا

بڕیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆڕانکاری لە ناوەندی بڕیاردانی سەرکردایەتیدا بکات، بە جۆرێک دەسەڵاتەکانی سەرکردایەتی سنووردار بکات و دەسەڵاتێكی زۆری حزبەکە بۆ مەکتەبی سیاسی بگەڕێنێتەوە.

مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ یەکێتی، لە دۆخێکی ھەستیاری پڕ لە ململانێ و بوونی چەندین باڵ و ئاراستەی جیاوازدا، کۆنگرەی چوارەمی لە شاری سلێمانی بەست، لەم کۆنگرەیەدا ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتی پێکھێنا کە ژمارەی ئەندامەكانی ١٢٣ كەسە، بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی نوێی یەکێتی، بڕیاری سەرەکیی یەکێتی لەلایەن ئەو ئەنجوومەنەوە دەردەچێت.

بەپێی ئەو زانیاریەکان، یەكێك لەوانەی بڕیاری یەكێتی بەدەستەوەیە، داوای كردووە دەسەڵاتەکانی ئەجوومەنی سەرکردایەتی سنووردار بکرێن و بەشێکێ زۆری بڕیارەکانی حزبەکە بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بگەڕێندرێتەوە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی زۆربەی تێكۆشەر و پێشمەرگە و یەكێتییە دێرینەكان پێیانوایە لە سایەی ئەم سەركردایەتییەی ئێستای حزبەكەیان و ئەو تاقمەی دەستیان بەسەردا گرتووە، رێز لە خەبات و ماندووبوونیان ناگیرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو پرسە بە فەرمی گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیدا قسەی لەسەر بکرێت.

لەمبارەیەوە حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕاگەیاند، ھەرچەندە بڕیارەکانی یەکێتی لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتییەوە پەسەند دەکرێن، بەڵام ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەسەڵاتی خۆیان ھەیە، نموونەشی بەوە هێنایەوە كە ھەموو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسی مەکتەبێکن، ئەو مەکتەبە دەسەڵاتەکانی دیاری کراوە.

ڕوونیشی كردەوە، ئێستا لە نێو یەکێتیدا سەرکردایەتی دەسەڵاتی ڕەھای ھەیە، ئەوان دەسەڵاتەکان بۆ ھاوسەرۆکان و ئەندامانی مەکەبی سیاسی و کارگێڕەکان دیاری دەکەن، ھەروەھا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەسەڵاتیان ھەیە، ئەویش بەپێی پەیڕەوی حزب.

ئەو سەركردەیەی یەكێتی نەیشاردەوە كە ئەویش نازانێت دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی چۆنە و چییە و گوتی: ”ئاگاداری دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیم، نازانم دەسەڵاتەکانیان چۆنە و کەی دیاری دەکرێت“.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *