نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێبوار تاڵەبانی:خیانەتی یەکێتی هۆکاربو دووای چەندمانگ لە کەرکوک ئاڵای کوردستان داگیرێت

ڕێبوار تاڵەبانی:خیانەتی یەکێتی هۆکاربو دووای چەندمانگ لە کەرکوک ئاڵای کوردستان داگیرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە چوار ساڵ بەسەر بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر باڵاخانە و دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە بە شێوەیەكی فەرمی تێپەڕ دەبێت و ئەو رۆژە بە رۆژێكی پیرۆز و مێژوویی دادەنرێت، هەرچەند دوای چەند مانگ بە خیانەت كەركووك ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا، بەڵام بۆ یەكەمجار بوو کە كەركووكییەكان دڵخۆش بن كە هاوشانی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە كەركووكیش ئاڵای كوردستان هەڵبكرێت.

لەمبارەوە ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای كەركووك، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە 28/3/2021 چوار ساڵ بەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لە شاری كەركووك تێدەپەڕێت، هەڵبەتە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئەوكات لەسەر باڵاخانە حكوومییەكان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە بە فەرمی دەنگی لەسەر درا، بۆیە بە بۆنەی ئەو رۆژەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەر چوار پارچەی كوردستان و بەتایبەت كەركووك دەكەم كە ئەوەیان خەون بوو، چونكە كەركووك زەوتكراو بوو، ئەوەی کە بە فەرمی ئاڵای كوردستانی تێدا هەڵبكرێت ، بەرهەمی سەد ساڵ خەباتی میللەتی كورد بوو بۆ گەڕنەوەی ناسنامەی كوردستانییەتی كەركووك”.

گوتیشی: “بۆیە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەبەردەم باڵاخانەی پارێزگای كەركووك ڕووداوێكی مێژوویی بوو، ئاڵاكە قوربانی زۆری لەپێناودا دراوە و سەلمێندرا كە كەركووك خاوەن ئاڵای خۆیەتی و لە كوردستانی خۆشەویست جیا ناكرێتەوە”.

لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە كار بۆ ئەوە كرا كە بە شێوەیەكی فەرمی ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای عێراق لەسەر باڵاخانە حكوومییەكانی شارەكە هەڵبكرێت و دواجار لە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە 28/3/2021دا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە فەرمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگە حكوومییەكانی كەركووك پەسەند كرد و لەو رۆژەدا ئاڵای كوردستان لەسەر چەندین باڵاخانەی حكوومی كەركووك هەڵكرا، بەڵام پاشان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك بە خیانەت ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا و ئێستا لە شارەكە هەموو ئاڵایەك دەتوانرێت هەڵبكرێت جگە لە ئاڵای كوردستان نەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *