نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د. ئاراس قادر خۆشناو : لایەنی دەرەكی بەربەست دەخەنە بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عێراق

د. ئاراس قادر خۆشناو : لایەنی دەرەكی بەربەست دەخەنە بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عێراق

 

ئاراس قادر خۆشناو – سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان .سەبارەت بە رێککەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند

رونیشیكردەوە كە لە 2018 بە دواوە ساڵانە پەسەندكردنی بودجە دواخراوە ، هۆكاریش سیاسی بووە نەك هۆكاری تەكنیكی . نەبوونی بودجە واتا نەبوونی پلانی دارایی لە وڵات . واتا رۆژ ئاودیوكردن بووە . رێژەی بێكاری و هەژاری 30% یە ، واتا گرفت زۆرە ، بەڵام چارەسەری گونجاو دیارینەكراوە . ئێستا پرۆژە یاساكە هەندێ بڕگە لادراوە كە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان . لە مادەی 11 و برگەی 3 ئەو خاڵانەی كە دیاریكرابوون لابراون .

د. ئاراس قادر خۆشناو – سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان ، رایگەیاند : شێوازی نووسینیان لە پرۆژە یاسای بودجە ناشەفافیەتی و ناروونی تێدایە و شێواندنی راستی و حەقیقەتەكانە . ئەوەی كە بەغدا دەیەوێت ، هەوڵدانە كە یەك دینار بۆ هەرێم نەنێرێت . لە پشت لایەنە سیاسییەكان ئەجیندای دەرەكی هەیە بۆ ئەوەی بەربەست بخەنە بەردەم پرۆژە یاسای بودجە .

هەرێمی كوردستان بە هەموو ئالیەتێكی دەستووری ئامادەیە . ئومێدپاكی خۆی نواندووە . تێپەراندی بودجە بێ كورد ئەگەرێكە ، دووری نابینین . ئاماژەشیدا كە هەوڵەكانی چاكسازی بەردەوامە ، خەرجیەكان كە ناپێویستن نەهێڵین ، فرەچەشنی داهات فەراهەم بكەین ، سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی پیشبخەین ، رەخساندنی هەڵی كار و چەندین هەوڵی دیكە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئارادایە و كاری لە سەر دەكرێت .

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *